لە بەر خۆڵبارین ١٣٠ کەس لە شاری سلێمانی ڕوویان لە نەخۆشخانەکان کردووە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی کاریگه‌ریی خۆڵبارین و ھەناسەسواریی له‌ماوه‌ی ٢٤ کاژێری رابردودا، ١٣٠ هاوڵاتی سه‌ردانی به‌شی فریاکه‌وتنه‌کانیان کردووه.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانەوە، ته‌ندروستیی سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه، به‌هۆی کاریگه‌ریی ئه‌و خۆڵبارینه‌ی له‌دوێنێ به‌یانیوه ڕوی له پارێزگای سلێمانی کردوه، ١٣٠ هاوڵاتی سه‌ردانی به‌شی فریاکه‌ونتی هه‌ردووک نه‌خۆشخانه‌ی (شار و د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕشید تایبه‌ت به‌منداڵان)یان کردووه کە زۆربەیان چاره‌سه‌ریی پێویستیان بۆ کراوه ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه کراونه‌ته‌وه .
شه‌وی رابردوش «سامان شێخ له‌تیف» وته‌بێژی ته‌ندروستیی سلێمانی رایگه‌یاندبوو، نه‌خۆشخانه‌کانی سلێمانی لە حاڵه‌تی ئامادهشیدان، ژماره‌یه‌ک تیمیش هاتوونەتەوە بۆ ده‌وام بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان پێویستیان بهفریاگوزاریی سه‌ره‌تایی زیاتر هه‌بێت کاروباره‌کان باشتر به‌ڕێوه‌بچن.
وتیشی: له‌ئێستادا هه‌ریه‌ک له نه‌خۆشخانه‌ی «د. جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شید»ی منداڵان و نه‌خۆشخانه‌ی شار له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان بۆ پێشوازی کردن له‌و که‌سانه‌ی که به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه توشی ھەناسە بڕکێ ھاتوون.