به‌خشینی تابلۆی رێزلێنانی ساڵانه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی
پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه به‌رواری 21ی ئایاری 2022ی زایینی به‌ڕێز «لوقمان عەبدولقادر» سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیای کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و چه‌ند ئه‌ندامێکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه له بینای سه‌رکونسوڵگه‌ری چاویان به دکتۆر «مه‌هدی شوشته‌ری» سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی که‌وت.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە بەشی ڕاگەیاندنی سه‌رکونسوڵگه‌ریی کۆماری ئیسلامیی ئێران له شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستان، له دیدارێکدا به‌ڕێز «لوقمان عەبدولقادر» سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیای کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه لەگەڵ سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی ، سوپاسی هاوکاری و یارمه‌تیه‌کانی حکومه‌ت و گه‌لی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد له رابردوو ھەتاکو ئێستا بۆ خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه.
لای خۆیه‌وه دکتۆر «مەھدی شوشتەری» سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانیش ،جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی یارمه‌تی و هاوکارییه‌کانی ئێران کرده‌وه بۆ خه‌ڵکی سته‌ملێکراوی هه‌ڵه‌بجه و پێشنیاری کرد کۆمه‌ڵه‌ی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به ئامانجی رێگری کردن له گۆڕینی راستی و رووداوه‌کانی کیمیاباران و ناساندنی دروستی ئه‌و کاره‌ساته به بەرەی لاو و بەرەکانی داهاتووش، به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ به دۆکیۆمێنت کردن و دروستکردنی ئه‌رشیفێکی ته‌واو له پاشماوه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کان له‌مه‌ڕ ئه‌م کاره‌ساته جێبه‌جێ بکه‌ن و ئه‌مه‌ش له لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه پێشوازی لێ‌کرا.
کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه تابلۆیه‌کی رێزلێنانی ساڵانه‌ی خۆیان (2022) له هه‌مبه‌ر یارمه‌تی و هاوکارییه‌کانی سه‌رکونسوڵگه‌ری کۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی به‌خشییه سه‌رکونسوڵ. شایانی باسه ئه‌م تابلۆیه ساڵانه ده‌درێت به که‌س و دامه‌زراوه‌یه‌ک که هاوکاری و یارمه‌تیی تایبه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی کیمیاوی دابێت.