سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان رەتی دەکاتەوە داوایەکی لە ئەنجوومەنی ئاسایش کردبێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i408139-سەرۆکایەتی_ھەرێمی_کوردستان_رەتی_دەکاتەوە_داوایەکی_لە_ئەنجوومەنی_ئاسایش_کردبێ
سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ھەواڵێک لەبارەی داواکارییەکی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رەتدەکاتەوە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو ھەواڵە بە ‏تەواوی ناڕاست و دروستکراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 22, 2022 14:16 Asia/Tehran
  • سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان رەتی دەکاتەوە داوایەکی لە ئەنجوومەنی ئاسایش کردبێ

سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ھەواڵێک لەبارەی داواکارییەکی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رەتدەکاتەوە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو ھەواڵە بە ‏تەواوی ناڕاست و دروستکراوە.

 

بە پێی ھەواڵێکی شارپرێس ، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی ھەواڵێکەوە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردوە، گوایە نووسینگەی ڕاگەیاندنی ‏سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیانراوێکدا باسی لە داواکارییەکی ‏سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ‏کردووە بۆ ناوبژیکردنی نێوان ھەولێر و بەغداد.

سەرۆکایەتى هەرێم دووپاتی دەکاتەوە ئەو ھەواڵە بە ‏تەواوی ناڕاست و دروستکراوە و ھیچ لێدوان و ڕاگەیەنراوێکی وا لە نووسینگەی ‏ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان دەرنەچووە.

لەچەند رۆژی رابردوودا هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان داوای لە ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى کردوە کە ناوبژیوانى نێوان هەرێم و بەغدا بکات و ئەنجومەنى ئاسایش داواکەى قبوڵ کردوە.