May 23, 2022 07:14 Asia/Tehran
  • وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێمی کوردستان : خۆڵبارینەکەی هەرێم دوو رۆژ دەخایەنێت

‌ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی سبەینێ روو لە هەرێمی کوردستان دەکات ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێک دا رایگەیاندووە "لەئەنجامی کاریگەریی دروستبوونی رکێڤیەک لەسەر بەشێک لە ناوچەکانی باشووری رۆژئاوای عێراق بە تایبەتی، پێشبینی دەکرێت شەپۆڵێکی تۆز و خۆڵ زۆربەی ناوچەکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بگرێتەوە".

راگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە "‎کاریگەری ئەم خۆڵبارینە لە  دووشەممە چڕ دەبێتەوە لەسەر ناوچەکەمان و ئاستی خۆڵبارین لەناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر جیاواز دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵ خێرایی با زیاد دەکات لە کاتی زیادبوونی خێرایی با پێشبینی دەکرێت ئاستی خۆڵبارین گۆڕانکاری بەسەر بێت لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر واتە هەندێ ناوچە تۆزوخۆڵی زیاتر دەبێت لە چاو ناوچەیەکی دیکە".

وەزارەتی گواستنەوە روونیکردۆتەوە:‎کاریگەریی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی کە ئێستا ڕووی لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق کردوە کە بوەتە هۆی کەمبونەوەی مەودای بینین پێشبینی دەکرێ ئەمڕۆ دوشەممە لە کاتەکانی بەیانی درێژبێتەوە بۆ سەر تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانیش.

هەروەها وتویەتی "‎کاریگەری ئەم شەپۆلە خۆڵبارینە لەسەر ناوچەکانی کەرکوک و گەرمیان چڕتر دەبێت بە بەراورد لە گەڵ ناوچەکانی دیکەی هەرێم وە پێشبینیش دەکرێ مەودای بینین دابەزێت بۆ کەمتر لە 200 مەتر".

 

سەرپەیڤ