May 23, 2022 13:52 Asia/Tehran
  • لە سلێمانی خانه‌نشینێکی دیکە له‌سه‌ره‌ی وه‌رگرتنی مووچه‌دا گیانی له‌ ده‌ستدا

‌میدیاکانی ھەرێمی کوردستان رایانگەیاند ، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 23ی ئایاری 2022، خانه‌نشینێکی دیکە له‌ به‌رده‌م بانکی به‌ختیاری له‌ سلێمانی له‌ سه‌ره‌ی وه‌رگرتنی مووچه‌که‌ی گیانی له‌ ده‌ستدا.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌به‌رده‌م بانکی به‌ختیاری له‌ گه‌ڕه‌کی رزگاری خانه‌نشینێکی ته‌مه‌ن 75 ساڵ به‌ناوی (ناوی عه‌لی مه‌جید حەمە ئەمین) گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.

سامان نادر، له‌ سه‌نته‌ری فریاگوزاریی خێرا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شار له‌ سلێمانی هه‌واڵەکه‌ی بۆ په‌یامنێری وێستگه‌نیوز پشتڕاستکرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: تا ئێستا نازانن هۆکاری گیان له‌ ده‌ستدانه‌که‌ی چییه‌.

بەرلەوەش لە سەرەکانی وەرگرتنی موچە لە سلێمانی لانیکەم سێ کەس گیانیان لەدەستدابوو کە کاردانەوەی زۆری لێ کەوتەوە . -

سەرپەیڤ