پەکەکە لە نێو خاکی ھەرێمی کوردستان زەبرێکی قورسی لە ھێزەکانی تورکیا وەشاند
سه‌رچاوه‌یه‌کى باڵاى هێزه چەکدارەکانی پەکەکە (هه‌په‌گه) ئاشکرای کرد، ئه‌مڕۆ له‌ناو خاکى هه‌رێم له‌لایه‌ن ھێزەکانی په‌که‌که‌وه گورزێکى گه‌وره لهسوپاى تورکیا دراوه‌و کۆپتهرێکو درۆنێک خراوه‌ته خواره‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى میدیای شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌کى باڵاى هه‌په‌گه‌وه وه‌ریگرتووه، ئەمڕۆ ھێزەکانی پەکەکە کۆپتەرێک و درۆنێکی سوپای تورکیاى خستۆته خواره‌وه.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه باڵاکه‌ى هه‌په‌گه، ئه‌و چالاکیه‌ى گه‌ریلا لەنزیک گوندی (فڵەی) لەکەنارى ڕوباری زاپ ئه‌نجامدراوه.
ئه‌وه‌شى وت:"کۆپته‌ره‌که دواى ئه‌وه‌ى پێکراوه له‌لایه‌ن ھێزەکانی په‌که‌که‌وه، ویستوویەتى خۆی ڕزگاربکاتو خۆی بگەیەنێتە یەکێک لەبارەگاکانی سوپای تورکیا لەچەلێ له نێو خاکی تورکیا ، به‌ڵام لەکەنارى ئاوی زاپ که‌وتۆته خوارەوە.سه‌رچاوه‌که‌ى هه‌په‌گه ئامارى زیانه‌کانى سوپاى تورکیاى ئاشکراکرد و ڕایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ بەگشتی 34 سەربازی سوپای تورکیا کوژراون".
تورکیا بەردەوام ئاماری قوربانیانی شەڕ وپێکدادانەکانی سوپاکەی لە ھەرێمی کوردستان بە نھێنی رادەگرێت و ئاشکرای ناکات .