بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ: پێمان دەکرێ ھەژمارە بانکییەکەی هه‌رێم رابگرین
کۆمپانیای سۆمۆ باسی ھێندێک رێکادهکات که لەوانەیە له داهاتوو دا به‌رامبه‌ر هه‌رێمی کوردستان بیگرێته‌به‌ر ، لەوانە ڕاگرتنی ھەژمارە بانکییەکەی ھەرێم.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «رێبوار ئه‌وڕه‌حمان» ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراکسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له راگه‌یه‌ندراوێکدا جەختی کرد: ئەمرۆ لیژنەی نەوت «عەلا یاسری» بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆی بانگهیشت کردبوو، ئێمەش وەک فراکسیۆنی نەوەی نوێ بەشدار بووین لە کۆبونەوەکەو تیای دا باسی ئەو رێکارانه کرا کە لەوانەیە له داهاتوودا به‌رامبه‌ر بە هه‌رێمی کوردستان بگیردرێنەبهر.
وتیشی: عیراق رۆژانە توانای سێ ملیۆن و 700 هەزار بەرمیلی هەیەو تا 2027 دەیگەیەنێتە هه‌شت ملیۆن بەرمیل، له به‌رامبه‌ردا هەرێم رۆژانە لە نێوان 430 هەزار تا 450 هەزار لە رێگای جەیهانەوە دەفرۆشێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای سۆمۆ باسی ئه‌وه‌ی کرد که به‌پێی لێکدانەوەی ئه‌وان، هەرێم تا ساڵی 2035 ناتوانێت 40٪ ئەم نەوتەی ئێستا بەرهەم بهێنێت.
بە قسەی «رێبوار ئه‌وڕه‌حمان» به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای سۆمۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه کە، هەرێم نەوتەکەی 11٪ لە به‌غدا کەمتر دەفرۆشیت و تێچوی هەناردەکردنەکەشی لەوان زیاتر دەدات.