سێ مەرجی یەکێتی نیشتمانی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان
مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سێ مەرجی سەرەکی بۆ بەشداری کردنی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی داهاتووی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی لە ئاگاداری نامەیەک دا بە بۆنەی چل وحەوتەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حزبەکە، وێڕای ئاماژەدان بەمەکە بەڕێوەچوونی دیداری یەکێتی نیشتمانی لە ڕۆژانی ئەم دواییە نەخشەڕێگایەک بۆ چارەسەرکرانی کێشە و ئاستەنگەکان وهەروەها بە ڕۆژ کردنی ونۆژەنکردنەوە بووە، ڕایگەیاند : کاتی دیاریکراو بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان نزیکە وبەشداریی یەکیەتی لەهەڵبژاردنەکان بەشەرت ومەرجەوە دەبێ. شەرت ومەرجی دیاریکراو لەلایەن مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم بریتین لە، هەمووارکردنی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان ، گوڕانی پێکهاتە وداڕشتی لێژنەکانی هەڵبژاردن وهەموارکردنی لیستی دەنگدەران وخاوەن مەرجانی دەنگدان لەهەرێمی کوردستان.
لەم ئاگاداری نامەیەدا هەروەها ئاماژەکراوە کە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی ئامادەیی حزبەکەخی بۆ وتووێژی بنیاتنەر لە پێناوی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سالم بە مەبەستی بەدی هێنانی گوڕانکاری ڕاستەقینە لەحوکمڕانی هەرێم ڕاگەیاندووە.
نیچێروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە پێی دەسەڵاتە یاساییەکانی خۆی ڕۆژی یەکی ئۆکتۆبەری وەک کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندووە.