خولی تازەی کۆبوونەوەی پارتە کوردەکان بەڕێوە دەچێت
بەرپرسێکی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: خولی تازەی کۆبوونەوەی لایەنە کوردەکان بە ئامادە بوونی نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان بەڕێوە دەچێت.
بە پێی ڕاپۆرتی میدڵ ئیست نیوز، «ھێمن ھەورامی» جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان ڕۆژی شەممە باسی خۆش کردنی بەستێ بۆ بەڕێوەچوونی خولی تازەی کۆبووونەوەکانی نێوان ھێزە سیاسییەکانی کوردی کرد بە ئامادە بوونی «جنین پلاسخارت» نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە عێراق.
«ھێمن ھەورامی» وتیشی: تەواوی لایەنە سیاسییەکان لە ھەرێمی کوردستان لەم مانگەدا بە ئامادە بوونی نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان کۆ دەبنەوە.
پارتی دیموکراتی کوردستانیش پێشتر باسی بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی تەواوی پارتە کوردییەکانی کرد بوو لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو بۆ ڕێککەوتن لە سەر پاڵێوراوی پۆستی سەرۆک کۆمارەتی.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ھەردووک لایەنی پارتی و یەکێتی بۆ کەم کردنەوەی ناکۆکییەکان و ڕێککەوتن لە سەر پرسە سیاسییەکان لەوانە پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق و پەرلەمانی ھەرێم کۆبوونەوە.