ئەنجومەنى وەزیرانی هەرێمی کوردستان چەند بریارێکی لەبارەى دابەزاندنى دەسەڵاتەکان و فەرمانبەرانەوە دەرکرد
بە پێی هەواڵێکی شارپرێس ، سەرۆکی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکی حکومەت فەرمانێکی دەرکردووە و هەندێک لە دەسەڵاتی بە بەڕێوەبەرە گشتییەکان لەنێو وەزارەتەکان داوە و جیا کراوەتەوە لە دەسەڵاتی وەزیرەکان و هەندێک دەسەڵاتیش دراوە بە وەزیرەکان.
ساناو فەرەیدون، سەرۆکی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند"سەرۆکی حکومەت فەرمانێکی دەرکردووە و هەندێک لە دەسەڵاتی بە بەڕێوەبەرە گشتییەکان لەنێو وەزارەتەکان داوە و جیا کراوەتەوە لە دەسەڵاتی وەزیرەکان و هەندێک دەسەڵاتیش دراوە بە وەزیرەکان، بابەتی گواستنەوەی فەرمانبەران لەگەڵ ئەوەی هەر دەبێت بێتەوە ئەنجوومەنی وەزیران، بەڵام زۆر ئاسانکاری تێدا کراوە،."
ئاماژەى بەوەشکردە، بۆ نموونە، دەسەڵاتی گواستنەوەی فەرمانبەرانی گرێبەست دراوەتە وەزیرەکان و بەپێی پێویستی گواستنەوەی راژەی فەرمانبەرانی گرێبەست لە چوارچێوەی وەزارەتەکە دەکرێت، پێشووتر ئەوە نەبوو، ئەو دەسەڵاتە گۆڕانکارییەکی تازەیە و پێشتر نەدەکرا".
بەرپرسەکەى ئەنجومەنى وەزیران باسی لەوە کردوە، پێشتر دەسەڵاتی لارینەبوون تەنیا لای وەزیر بوو، ئێستا لە فەرمانبەری پلە سێ بەرەو خوار لای بەرێوەبەرە گشتییەکانە، ئەوان دەتوانن لارینەبوونی گواستنەوەی راژە بدەن، بەبێ ئەوەی بچێتەوە لای وەزیر.