رێبەر ئەحمەد : ئێستاش بەربژاری پۆستی سەرۆک کۆماریم
کاندیدى پارتى بۆ پۆستى سه‌رۆکى کۆمارى عێراق ڕایگه‌یاند، لهکۆبونهوهکانى پارتى‌و یه‌کێتى تائێستا باسى سه‌رۆک کۆمار نه‌کراوه، ده‌شڵێت:"پارتى سوره له‌سه‌ر کاندیدى خۆى بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته".
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د کاندیدى پارتى بۆ پۆستى سه‌رۆکى کۆمار ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌رچى نزیکبونه‌وه له‌نێوان یه‌کێتى‌و پارتى هه‌یه‌و لێکتێگه‌شتنى نوێ هه‌یه، به‌ڵام تائێستا لهکۆبونهوهکانیان باسى پۆستى سه‌رۆکى کۆماریان نه‌کردوه.
ئەمڕۆ دووشەممە وەزیری ناوخۆی هەرێم بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لیژنه‌ى کاروباری کۆمەڵایەتی‌و داکۆکیکردن له‌مافی مرۆڤ، سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد‌و لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا ڕایگەیاند، "شاندێکی تەکنیکی حکومەتی هەرێم بۆ گفتوگۆ لەبارەی کێشە ئابوورییەکانی نێوانمان چوونەتە بەغدا کە بەداخەوە هەمیشە لەبەغداوە بەڕێگەی جۆراوجۆر هەوڵدەدرێت کێشەکان دوابخرێنو چارەسەرنەکرێن".
نزیکه‌ى هه‌شت مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق تێدهپهڕێتو دۆخى ئەو وڵاتە لهچهقبهستویدایه و ئێستا لایه‌نه‌کان له‌برى لێک نزیکبونه‌وه باسى دووباره‌کردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن.