حوزه‌یران 12, 2022 13:59 Asia/Tehran
  • قەیرانی سیاسی؛ تەوەری وتووێژی حەلبوسی و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانی عێراق دۆخەکە و چەقبەستوویی سیاسییان تاوتوێ کرد.


 

سەرەڕای ئەوەی نزیکەی حەوت مانگ بەسەر راگەیاندنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و راگەیاندنی ئەنجامەکانی دا تێدەپەڕێت، بەڵام بەهۆی ناکۆکی و دووبەرەکی سیاسییەوە، پەرلەمانی عێراق نەیتوانیوە سەرۆکێکی نوێ وەک پێشەکییەک بۆ پێکهێنانی حکومەت دەستنیشان بکات.

بەپێی زانیارییەکانی شەفەق نیوز، "محەممەد حەلبوسی"، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە گەشتی بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق کردووە، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم لە هەولێر کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا باس لە دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ڕێگاکانی تێپەڕاندنی قەیرانەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی ئێستا کرا.

حەلبوسی هەروەها لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق کۆبووەوە.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی سیاسی ئێستای عێراق و دوایین پێشهاتەکانی ئەم بوارە کرا.

دەوترێت مەسعود بارزانی دەستپێشخەرییەک بۆ شکاندنی بنبەستی سیاسی لە عێراق دەخاتەڕوو . 

سەرپەیڤ