لەسەر دواکەوتنی مووچەو گەڕانەوەی پاشەکەوتکراوەکان وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە لیژنەی دارایی رایگەیاند، لەسەر دواکەوتنی مووچەو گەڕانەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکان وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش 12 راپۆرت ئامادە کراون.
به پێی ھەواڵێکی پی یوو کەی میدیا ، سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک رایگەیاند: لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری پەرلەمان کوبووەوە و ئامادەکاری بۆ 12 راپۆرت کرا، بۆ ئەوەی بکرێت بە راپۆرتێک و دانیشتنێکی تایبەت پەرلەمانی بۆ ئەنجام بدرێت، بە ئامادەبوونی وەزیری دارای و ئابووری و لایەنی پەیوەندی دار لە حکومەت راپۆرتەکانیش بریتیبوون لە:
ئەو قەرزانەی حکومەت کە لەلای مووچەخۆرانە بەشێوەی "مقاصە" واتە لە مووچە پاشەکەوتکراو و لێبڕاوەکان هەڵیگرێتەوە.
ھەروەھا چەندین پرسی دیکە لەوان پرسی دواکەوتنی مووچە و گەڕاندنەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکان.پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران، نەناردنی بوودجە بۆ پەرلەمانی کوردستان، داهاتی خاڵە سنوورییەکان، دۆخی دارایی لە بانکەکانی هەرێمی کوردستان و خراپیی میکانیزمی دابەشکردنی مووچەو دواکەوتنی.