کۆمپانیای دانە گازی ئیمارات لە چەمچەماڵ پەلاماری کرایە سەر ، برینداریش ھەیە
حوزهیران 22, 2022 15:23 Asia/Tehran
ئەمڕۆ دوانێوەڕۆ لە کۆرۆمۆر هێرشکرایەسەر کۆمانیای دانەغاز و برینداریش هەیە، هاوکات تا ئێستا دیار نییە هێرشەکە موشەکی بوە یان بە درۆن کۆمپانیاکە بەئامانج گیراوە".
سەرچاوەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێن ئەم دامەزراوە گازیە بە دوو رۆکێتی کاتیۆشا پەلاماری کراوەتەسەر .
دانەغاز گەورەترین کۆمپانیای هەرێمییە کە لەبواری گازی سروشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاردەکات، ساڵی 2005 لەسەر دەستی 300 کەسایەتی و سەرمایەداری دیاری ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس دامەزراوە، لە ئێستادا دانەغاز لە هەرێمی کوردستان لە بواری گازی سروشتی کاردەکات.
تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسایەتی ئەم پەلامارەی نەگرتووەتە ئەستۆ .