ئابووری ناسێکی عێراقی : گەورەترین کۆمپانیاى نەوتیی جیهان لە هەرێمی کوردستان کشایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i409114-ئابووری_ناسێکی_عێراقی_گەورەترین_کۆمپانیاى_نەوتیی_جیهان_لە_هەرێمی_کوردستان_کشایەوە
ئابوریناسێکى عێراقى ئاشکرایده‌کات، گه‌وره‌ترین کۆمپانیاى نه‌وتى ئه‌مریکا، کشانه‌وه‌ى خۆى له‌کێڵگه‌ نه‌وتیه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ڕاگه‌یاند، ده‌شڵێت:"ئه‌وه‌ش دواى بڕیاره‌که‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵى دێت".
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 25, 2022 08:32 Asia/Tehran
  • ئابووری ناسێکی عێراقی : گەورەترین کۆمپانیاى نەوتیی جیهان لە هەرێمی کوردستان کشایەوە

ئابوریناسێکى عێراقى ئاشکرایده‌کات، گه‌وره‌ترین کۆمپانیاى نه‌وتى ئه‌مریکا، کشانه‌وه‌ى خۆى له‌کێڵگه‌ نه‌وتیه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ڕاگه‌یاند، ده‌شڵێت:"ئه‌وه‌ش دواى بڕیاره‌که‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵى دێت".

شارپرێس بە گێڕانەوە لە ئاژانسی هەواڵی بەدرراپۆریدا ، نەبیل ئەلمەعوراتی گه‌وره‌ ئابوریناسیى عێراقى ئاشکرایکرد، گەورەترین کۆمپانیای نەوتی جیهانی بەڕەچەڵەک ئەمریکى لەهەرێمی کوردستان کشایەوەو پابەندبوونى خۆى بەبڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی ڕاگه‌یاند.

لەپۆستێکیشدا بەیکەر هوگس وتویەتى:"خزمەتگوزاری نەوتی بەیکەر هوگس پابەندی تەواوی خۆی بەجێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی ژمارە 59/ 2012و ڕێنماییەکانی وەزارەتی نەوت‌و لیژنەی باڵای سەرکردایەتی نەوت ڕاده‌گه‌یه‌نێت".

ئابوریناسه‌ عێراقیه‌که‌ وتویه‌تى:"بەیکەر هوگس یەکێکە لەگەورەترین کۆمپانیا خزمەتگوزارییەکانی کێڵگە نەوتییەکانی جیهان‌و پیشەسازیی نەوت‌و گاز بەبەرهەم‌و خزمەتگوزاریی بۆ بیرە نەوتەکان‌و هەڵسەنگاندنی ڕاهێنان‌و تەواوکردنی بیرەکان‌و ڕاوێژکردن لەسەر بەرهەمهێنان‌و یەدەگ دابیندەکات".

بەیکەر هوگس لەزیاتر لە120 وڵاتی جیهان کاردەکات ئەو کۆمپانیایە کۆی سەرمایەی 38 ملیار دۆلارەو 60 هەزار فەرمانبەری هەیەو کۆمپانیاکەش چەندین بازرگانی هەیە لەکوردستان کە بریتین لەجێبەجێکردنی پلانی گەشەپێدانی کێڵگەی گازی میران‌و بینا بۆوی.

ئابوریناسەکه‌ ده‌ڵێت:"بەیکەر هوگس لەئێستادا گازی پەیوەست بەدەرهێنانی نەوت لەکێڵگەی ناسریەو ئەلغەرەف لەپارێزگای دەقڕ بەتۆماری 200 ملیۆن پێ سێجا گاز لەڕۆژێکدا دەکات، جگە لەبەرهەمهێنانی 1000 تۆن گازی شل‌و 900 مەتر".