بۆ جاری سێیەم هێرشی موشەکی کرایەوە سەر کێڵگەی کۆرۆمۆر
حوزهیران 25, 2022 13:32 Asia/Tehran
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆ جاری سێیەم بە موشەک هێرش کرایەوە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە ناحیەی قادر کەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵ.
ئەمە لە کاتێکدایە، پاشنیوەڕۆی دوێنێ هەینی، بە دوو هێرشی جیاواز هێرشکرایە سەر کێڵگەکە و زیاتر لە پێنج موشەک ئاڕاستەی کۆرمۆر و کۆمپانیای دانەگاز کران لە سنووری قادرکەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵ.
هەر سەبارەت بەو هێرشانە، دوو رۆژ بەر لە ئێستا ورۆژی 22ی ئەم مانگە هێرشێک کرایە سەر کۆمپانیای دانەگاز لە سنووری چەمچەماڵ و دواتریش دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، هێرشەکە لەرێگەی کاتیۆشاوە بووە بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.
سەرپەیڤ