ھەڕەشەی توندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میدیاکان
حکومەتی هەرێمی کوردستان:ئاگاداری گشت میدیا بینراو و بیستراوەکان دەکەینەوە کە خۆیان لە قەرەی بڵاوکردنەوەی هەر بابەتێک دژی هەرێمی کوردستان نەدەن .
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی وەزارەتی رۆشنبیریی ھەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا بۆ دەزگاکانی راگەیاندن جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ئاگاداری گشت میدیا بینراو و بیستراو و پۆرتاڵ و رایەڵە ئەلیکترۆنیەکانیان دەکەینەوە، خۆیان بەدووربگرن لەبڵاوکردنەوەی هەر بابەتێک دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان و دروستکردنی ترس و گومان بێت لەسەر سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، بڵاوکردنەوەی ئەو بابەتانە ناچنە چوارچێوەی ئازادیی رادەربڕینەوە، بەتایبەتیش لەباری هەستیاری ئێستادا کە هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەک رووبەڕووی مەترسی بووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی راگەیاندن دەڵێت: لەم کاتەدا ئەم هەڵسوکەوتە نابەرپرسانەیە لەلایەن هەر دەزگاو رایەڵێکی میدیاییەوە بکرێت، دوورە لەیاساو لۆژیکو پێچەوانەی مادەی سێیەم/ بڕگەی سێیەمە لە رێنمایی ڕێکخستنی فریکوینسی سپەیس لەهەرێمی کوردستان، بۆیە وەزارەتمان ئەرکی خۆیەتی، رێکاری یاسایی توند بەرامبەر بەسەرپێچیکارانی یاساو رێنماییەکان بگرێتەبەر.