به‌ڕێوه‌چوونی کۆڕبه‌ندی B2Bی ئێران و هه‌رێمی کوردستان له سلێمانی به به‌شداریی نزیکه‌ی 30 کۆمپانیای زانست بنەمای ئێرانی
کۆڕبه‌ندی B2Bی ئێران و هه‌رێمی کوردستانی عێراق له شاری سلێمانی به به‌شداریی نزیکه‌ی 30 کۆمپانیای زانست بنەمای ئێرانی بەڕێوە دەچێت.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە نووسینگەی سەرکونسولگەریی کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی، له چوارچێوه‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌کانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستانی عێراق، کۆڕبه‌ندی B2B له نێوان 30 کۆمپانیای زانست بنەمای ئێرانی لە ئەمڕۆ دووشەممە به‌رواری 4ی ته‌مووزی 2022ی زاینی دەست بە چالاکییەکانی دەکات.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کۆڕبەندە هاوکات له‌گه‌ڵ کردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی بازرگانی و خانه‌ی نوێگه‌ری و ته‌کنه‌لۆژیای ئێران له سلێمانی، له نێوان 30 کۆمپانیای زانست بنەمای ئێرانی له بواره جیاوازه‌کانی پزیشکی و ته‌ندروستی، ئای تی، ئه‌له‌کترۆنیات، نانۆته‌کنه‌لۆژیا، موادی کیمیایی، کانزا، په‌روه‌رده و فێرکردن، خزمه‌تگوزاری و...هتد و هاوتاکانیان له هه‌رێمی کوردستان له ئوتێل تایتانیکی سلێمانی چالاکییەکانی دەست پێ دەکات.