موسەننا ئەمین: هه‌ڵسوکه‌وتی حکومه‌تی هه‌رێم له‌پرسی نه‌وت وگازدا چووەته ڕاده‌ی تاوان
موسەننا ئەمین، پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاندووە: هه‌ڵسوکه‌وتی حکومه‌تی هه‌رێم له‌پرسی نه‌وت وگازدا نه‌ک هه‌ر هه‌ڵه‌یە بەڵکو گەییشتووەتە ئاستی تاوانیش، وای ھەڵدەگرت حکومه‌تی هه‌رێم له‌دوای ده‌رچوونی بڕیاره‌که‌ی دادگای فیدڕاڵی هه‌ڵوێسته‌یه‌کی بکردایه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و بیکردایه بە ده‌رفه‌تێک بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌کان و بۆ هاوتاکردنی نرخی نه‌وتی هه‌رێم له‌گه‌ڵ نرخی سۆمۆ.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، ئەم پەرلەمانتارە کوردە وێڕای ئاماژە کردن بە پرسی هەموار کردنەوەی یاسای نەوت و گاز ، جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، هه‌رێمی کوردستان له‌ڕێگه‌ی ئه‌م هه‌مواره‌وه، بگرە له ده‌یان ڕێگه‌ی تریشه‌وه نه‌ک هه‌ر بریاره‌که‌ی دادگای ره‌تکردووەته‌وه، به‌ڵکو تانه‌ی له دادگای فیدراڵیش داوه و به سیاسی ناساندوویه‌تی، ته‌نانه‌ت قسه‌ی هه‌ندێک له به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر دادگای فیدراڵی ده‌چێته ناو تاوانی سوکایه‌تی کردن به دادگاشەوە.
باسی لەوەشکردوە: من به‌یاسایی ده‌بینم هه‌رێم یاسای نه‌وت و گازی هه‌بێت، چونکه به پێی ده‌ستور هه‌رێم هه‌ندێک ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ڕاپەڕێنێ، ئه‌وه‌ش ده‌بێت یاسای نه‌وت و گازی فیدراڵی رێکی بخات، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا له‌بۆشایی یاسایه‌دا ده‌رکراوە، چونکو دادگاکه نه‌چووەته نێو ورده‌کاریی ئه‌وه‌ی کە ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم بە پێی یاسا چهندەیە و ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی ناوه‌ندی چه‌نده، ھەر بۆیە بڕیاره‌که‌ی دادگای فیدڕاڵیش هه‌تا ڕاده‌یه‌ک نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌ری ئه‌و بۆشاییه یاساییه بکات.
بە وتەی موسەننا ئەمین، به‌تێڕوانینی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان نه‌وتی هه‌رێم تاڵانفرۆش و هه‌رزانفرۆش ده‌کرێت بە پێی ئه‌وه‌ی کە مانگانه نزیکه‌ی هه‌ندێکجار 150 ملیۆن دۆلار زیان له هه‌رێم و عێراق ده‌دات بۆئه‌وه‌ی که که‌متر له‌نرخی سۆمۆ و جیهانی دهیفرۆشێت. گرێبه‌سته‌کانی نزیکه‌ی 70% ی زیاتری ئه‌م داهاته ده‌دات به کۆمپانیای حیزب و کۆمپانیاکانی ناوخۆ و کۆمپانیاکانی ده‌ره‌کی و خه‌ڵکی کوردستان 20%-25% داهاتیان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و داهاته‌شی که‌بۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه که‌س نازانێت له کام بانک و له چ حسابێکدا داده‌نرێت و به‌ته‌واوه‌تی چه‌نده‌یه.
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق راشیگەیاندوە: هیچ کارێکی وا هه‌ڵه و نایاسایی ناشه‌فاف و ناده‌ستوری تێناپه‌ڕێت ده‌بێت له‌خاڵێکدا بوه‌ستێت، من به‌ڕون و ئاشکرایی به وه‌فدی هه‌رێمم وتووه و ئێستاش دوباره‌ی ده‌که‌مه‌وه که ئه‌مجۆره مامه‌ڵه‌یه‌ی نه‌وتی هه‌رێم و حکومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی فیدڕاڵی وه‌ک چۆن نانی خه‌ڵکی بڕی ڕه‌نگه ھەر ئاوا سه‌ری هه‌رێمیش بخوات و ده‌بێت حکومه‌تی هه‌رێم به‌هۆش بێته‌وه بۆ ئه‌مجۆره مامه‌ڵه‌کردنه.