ته‌مووز 09, 2022 17:06 Asia/Tehran
  • نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە : با ئەم بۆنەیە بکرێتە دەرفەتێک بۆ یه‌کڕیزى، ته‌بایى، یه‌کترقبووڵ کردن

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی قوربان بڵاو کردەوە و داوا دەکات ئەم بۆنەیە بکرێتە دەرفەتێک بۆ یه‌کڕیزى، ته‌بایى، یه‌کترقبووڵ کردن.

 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا پیرۆزبایی ئەم جەژنەی لە موسڵمانان له‌ هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان کرد وخوازیارە ئەم جەژنە بکرێتە دەرفەتێک بۆ یه‌کڕیزى و ته‌بایى و یه‌کتر  قبووڵ کردن و هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌ى نوێى ئاشته‌وایى و پێکهاتنه‌وه‌ و هه‌نگاونانى پێکه‌وه‌یی به‌ره‌و داهاتوویه‌کى باشتر.

نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت: "با ئه‌م بۆنه‌یه‌ له‌ عێراق و هه‌رێمى کوردستان بکه‌ینه سه‌ره‌تایه‌کى تازه‌ى هاریکارى و کارى هاوبه‌شى نێوان هه‌موو هێز و لایه‌ن و پێکهاته‌کانى وڵات بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ و تێپه‌ڕاندنى سه‌ختییه‌کان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و گه‌یشتن به‌ که‌نارى ئارامى و دڵنیایى.

سەرپەیڤ