ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەی هەولێر
تهمووز 18, 2022 09:45 Asia/Tehran
سەرچاوە خۆجێیەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ئاگر لە پاڵاوگەیەکی نەوت لە ڕێگای "هەولێر-ئەلکەویر-مەخموور" کەوتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرچاوە مەیدانییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی بڵێسەی ئاگری دەوروبەری هەولێریان بڵاو کردووەتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار هەروەها بە شەفەق نیوز عێراقی راگەیاند، ئاگرەکە بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکی لە بەشێک لە پاڵاوگەی نەوت روویداوە، بەڵام باسی وردەکاری زیاتری نەکردووە.
هاوکات سەرکەوت کارێش، وتەبێژی فەرمانگەی فریاگوزاری و ئاگرکوژێنەوەی هەولێر رایگەیاند، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەم رووداوە لە یەکێک لە تانکەکانی ناو پاڵاوگەکە روویداوە، بەڵام هیچ زیانێکی مرۆیی لێنەکەوتووەتەوە.