لە هەولێر ڕێگە نەدرا دژی تورکیا خۆپیشاندان بەڕێوە بچێت
هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر ڕێگەیان نەدرا دژی تورکیا خۆپیشاندان بەڕێوە بچێت.
میدیاکانی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند بڕیاربوو ڕۆژی هەینی 22-7-2022، لە بەردەم پارکی شانەدەر لە هەولێر گردبوونەوەی ناڕەزایی دژی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام ڕێگەنەدرا هیچ گردبوونەوەیەک ئەنجام بدرێت.
ئه‌وه‌ش خراوەتەڕوو، هێزێکى ئه‌منى به‌ر له‌گه‌یشتنى خۆپیشانده‌ران بڵاوه‌یان پێکراوه و ڕێگه به‌هیچ که‌س ناده‌ن به‌شدارى خۆپیشاندانه‌که بکات و ههردهزگایهکى راگه‌یاندن بیه‌وێت ڕووماڵ بکات ده‌ست به‌سه‌ر که‌ل و په‌له رۆژنامه‌وانیه‌کانیدا ده‌گیرێت.
هەروەها ناس کورد بڵاوی کردەوە عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاندووە: "چوار هاووڵاتی کە ویستیان بەشداری گردبوونەوەی ھەولێر بکەن دژی تۆپبارانی تورکیا، لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکران، پێویستە لە زووترین کات ئازاد بکرێن".