بوردومانی باکووری عێراق لە لایەن کۆپتەرەکانی تورکیاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i409923-بوردومانی_باکووری_عێراق_لە_لایەن_کۆپتەرەکانی_تورکیاوە
کۆپتەرەکانی تورکیا نا.چەی «ئامێدی» لە پارێزگای دھۆکی باکووری عێراقیان بە توندی بوردومان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 26, 2022 17:20 Asia/Tehran
  • بوردومانی باکووری عێراق لە لایەن کۆپتەرەکانی تورکیاوە

کۆپتەرەکانی تورکیا نا.چەی «ئامێدی» لە پارێزگای دھۆکی باکووری عێراقیان بە توندی بوردومان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەگرامیی سابرین نیوز، سوپای تورکیا شەوی سێ شەممە لە درێژەی ھێرشەکانی بۆ سەر باکووری عێراق بە بیانووی بەرنگاربوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان«پەکەکە» ناوچەی ئامێدی لە پارێزگای دھۆکی کردە ئامانج.

ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق لە اتێکدا بەردەوامە کە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند، ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشت ھێرشی ٢٠ی ژولای ٢٠٢٢ بۆ سەرپارێزگای دھۆک کە کوژرانی لانیکەم ٩ کەسی سڤیل لەوانە منداڵانی لێ کەوتەوە، ئیدانە دەکەن.