خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران
فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى ھەرێمی کوردستان خۆپیشاندانىان ساز دا‌و داوایان کرد بکرێنه فەرمانبەری هه‌میشه‌یی.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست له‌خۆپیشاندانه‌که‌یاندا داوایان کردووە ھەتا له‌گرێبه‌سته‌وه بکرێنه فه‌رمانبه‌رى هه‌میشه‌یی‌و به‌شێکیان ئاماژه بۆ ئه‌وه کردووە کە زیاتر له10 ساڵه به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست کارده‌که‌ن‌و له‌داهاتویان دڵنیانین.
له‌خۆپیشاندانه‌که‌دا به‌شێکى تر له‌فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست باسی ئەوەشیان کردووە کە هیچ سەرەتییەکی وه‌ک بڕوانامه‌و ده‌رماڵه جیاوازه‌کانیان بۆ ڕەچاو ناکرێت.
پێشتریش وه‌زریرى دارایی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاندبوو، ئه‌وانه‌ى گرێبه‌ستن ئه‌گه‌ر بکرێنه هه‌میشه‌یی زیاتر له‌یه‌ک ملیار دینار پاره بۆخه‌زێنه‌ى حکومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونکه به‌شێکى زۆریان به‌هۆى نه‌بوونى بڕوانامه‌وه موچه‌یان که‌متر ده‌بێت له‌و بڕه‌ى که به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست پێیان ده‌درێت.