بەهۆی لافاوەوە لە ئەمریکا 25 کەس گیانیان لەدەستدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i410072-بەهۆی_لافاوەوە_لە_ئەمریکا_25_کەس_گیانیان_لەدەستدا
لافاو لە ویلایەتی کنتاکیی ئەمریکا بووە هۆی گیانلەدەستدانی 25 کەس پێشبینیدەکرێت ژمارەکە لەوەش زیاتربێت دوای کۆتاییهاتنی گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبووان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 31, 2022 14:15 Asia/Tehran
  • بەهۆی لافاوەوە لە ئەمریکا 25 کەس گیانیان لەدەستدا

لافاو لە ویلایەتی کنتاکیی ئەمریکا بووە هۆی گیانلەدەستدانی 25 کەس پێشبینیدەکرێت ژمارەکە لەوەش زیاتربێت دوای کۆتاییهاتنی گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبووان.

 

شارەزایانی ژینگەیی باس لەوەدەکەن، ئەو لافاوەی ئەمریکا یەکێکە لە زنجیرە کاریگەرییەکانی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا.

سەرۆکی شارەوانیی ویلایەتی کنتاکی ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەکەوە گیانیان لەدەستداوە تا ئێستا گەیشتووەتە 25 کەس و ئەگەری هەیە ژمارەکە زیاتر ببێت دوای گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبووەکاندا.

سەبارەت بە ژمارەی بێسەروشوێنبووەکان لە پەیامێکدا لە تویتەر نووسیویەتی، “بەداخەوە تا ئێستا نازانین چەند کەس بێسەروشوێنن، تا ئێستاش لە قۆناغی گەڕانین بەدوای ئەوانەی هیچ هەواڵێکیان نییە”.

لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووەوە بارانێکی بەخووڕ بەشێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکای گرتووەتەوە، بارانەکە تا دوێنێ شەممە بەردەوامبوو، بەپێی پێشبینییەکانی ناوەندی کەشناسیی ئەمریکا لە ئەمڕۆوە ئەو ناوچانە کەشوهەوایان ئاسایی دەبێتەوە و بارانبارین کۆتاییدێت.