ئاب 03, 2022 09:36 Asia/Tehran
  • بافڵ تاڵەبانی: ئەرکی هەموومانە بە رۆحێکی بەرپرسیارانەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە بکەین

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند: پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکانی ئاسایی کردنەوەی دۆخی عیراق دەکەین و ئەرکی هەموومانە بە رۆحێکی بەرپرسیارانەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە بکەین.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ھەڵوێستێکدا لە مەڕ دۆخی ئێستای عێراق بە گشتی و ھەرێمی کوردستان بە تایبەتی ڕایگەیاند: دەبێت هەموومان پێکەوە لەپێناو ئاشتی و سەقامگیری کار بکەین، گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بکەینە بنەمای کارکردن و چارەسەریی کێشەکان. پێکەوە داهاتوویەکی ئارام بۆ هاوڵاتییان بونیاد بنێین و ئامانجە باڵاکانمان بەدی بهێنین .

کوڕە گەورەی سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق جەختی لەوە کردەوە کە: ماڵی مام جەلال لە بەغدا و دەباشان ماڵی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکانە و پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەک دەکات کە ئامانج لێی گەییشتن بێت بە رێککەوتنێکی نیشتمانی و دەربازکردنی عیراق لەو دۆخەی تێی کەوتووە.

بافڵ تاڵەبانی وتیشی: داوا لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەم بەرژەوەندیی گەل و وڵات بخەنە پێش بەرژەوەندییە تایبەتەکان و هەوڵەکانیان لەپێناو داهاتوویەکی گەشتردا بێت. هاوڵاتیانمان لە عیراق و هەرێمی کوردستان قوربانیی زۆریان داوە و ئەرکی هەموو لایەکمانە خزمەتیان بکەین.

سەرپەیڤ