تەندروستیی سلێمانی: لە نەخۆشخانەی هیوا زیاتر لە سێ هەزار تووشبووی شێرپەنجە تۆمار کراون
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، تەنیا لە نەخۆشخانەی هیوا زیاتر لە سێ هەزار تووشبووی شێرپەنجە تۆمار کراون و زۆرترینیشیان تووشبووی شێرپەنجەی مەمک بوون.
تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، ساڵی رابردوو سێ هەزار و سەدو چل و پێنج تووشبووی نوێی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمار کراون کە سەدو نەوەد ـیان منداڵ بوون.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو حاڵەتانەی توشبون بە شێرپەنجە ساڵی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمارکراون هەزار و چوارسەت و چل و هەشت نەخۆشیان خەڵکی ناو شاری سلێمانی بوون و هەزار و سێسەد و سی نەخۆشیان خەڵکی قەزا و ناحیەکان بون و سەد و چل و چوار نەخۆش خەڵکی هەڵەبجە و سەت و بیست و دوو نەخۆش خەڵکی کەرکوک و چل و شەش نەخۆش خەڵکی هەولێر و حەوت نەخۆش خەڵکی دهۆک و سەت و چل و حەوت نەخۆش خەڵکی پارێزگاکانی تری عێراق بون.
نەخۆشخانەی هیوا، تایبەتە بە چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە و نەخۆشیەکانی خوێن.