سوودانی: حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێنەکانی جێبەجێ نەکردووە
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیدار لەگەڵ فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕایگەیاند؛ حکومەتی هەرێمی کوردستان پێبەند نەبووە بە جێبەجێکردنی بەڵێنیە دراڤییەکانی.
"محەممەد شیاع سوودانی" وێڕای ئاماژە بە پێبەندنەبوونی حکومەتی هەرێم بە وادەو بەڵێنەکانی وتی: لەوێنەی ئەو بەڵێنانە، ناردنی سەت و بیست ملیارد دینارە کە بەتەواوەتی جێبەجێ نەکراوە. هەروەها پێی داگرت؛ لەبەر تەواو بوونی بودجەو داخرانی بەتەواوەتی حیساباتی بودجەی ساڵی٢٠٢٥، حکومەتی ئێستا توانای ئەوەی نیە دوو مووچەی دواکەوتووی فەرمانبەرانی هەرێم بدات واتە مووچەی مانگەکانی کۆتایی ساڵی ڕابردوو. ناوبراو ڕێگاچارەی ئەو کێشەی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی درانی ئەو دوو مووچە خراوەتەسەر بودجەی ساڵی ٢٠٢٦ و پێشنیاری دا، پارتە سەرەکییەکانی هەرێم واتە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی، درانی ئەو داواکارییانە وەک مەرجی سەرەکی باس بکەن لە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق و هەڵبژێردرانی سەرۆک وەزیران دەنا، بەرپرسیارەتی نەدرانی ئەو مووچانە، دەکەوێتە ئەستۆی پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم.