کانونی دوھەم 07, 2026 18:41 Asia/Tehran
  • فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران: هەڕەشەی دوژمنان بێ وەڵام ناهێڵینەوە

فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی ئێران پێی داگرت: دەستی دەسدرێژکاران دەبڕین.

سەرلەشکر"ئەمیر حاتەمی" لەنێو کۆڕی خوێندکارانی زانکۆی سەرکردایەتی و ئەرکانی ئەرتەش وێڕای ئاماژە بەوەی کە تاوپێدرانی ئاخاوتنی ناحەزی دوژمنان دژی گەلی ئێران بە هەڕەشە لەقەڵەم دەدەین، وتی: بێتوو هەرجۆرە دەسدرێژییەک بکەن، وەڵامێکی لێبڕاوانەتریان دەدرێتەوەو دەستی هەر دەسدرێژیکەرێکیش دەپەڕێنین.

فەرماندەری گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە بە هەندێ لێدوانی دژبەرانەو ناحەزی دوژمنان و دەسوەردانیان لەکاروباری ناوخۆی ئێرانی ئیسلامی، وتی: ئەمڕۆکە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ئامادەیی زیاتر دان بەجۆرێک کە گەر دوژمن هەڵەیەک بکا، وەڵامێکی شێلگیرانەی دەدرێتەوە.

فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی ئێران سەبارەت بە هەرچەشنە شەڕانگێزیی دژی ئێرانیش پێی داگرت: ئەرتەشی ئێران، بەوپەڕی هێز و تواناو لەپێناو جێبەجێکردنی ئەرک و بەرپرسایەتییەکانی بۆ بەرەڤانی و پاسەوانی لە سەربەخۆیی، یەکپارچەیی خاک و نیزامی کۆماری ئیسلامی، هەوڵ دەدا.

سەرپەیڤ