نه‌وه‌ى نوێ: چه‌ند سه‌رکرده‌مان ده‌ستگیرکراوه
ئاب 07, 2022 12:23 Asia/Tehran
جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ ئاگاداریه‌کى بۆ راى گشتى و میدیاکان بڵاوکرده‌وه‌و تێیدا هاتووه، چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کیان ده‌ستگیرکراوه و باڵه‌خانه‌ى سه‌ره‌کیان به‌هێزى سه‌ربازیى گه‌مارۆ دراوه.
له ئاگاداریه‌که‌ى نه‌وه‌ى نوێ‌دا هاتوه، چەندین پەرلەمانتار و سەرکردایەتی نەوەی نوێ دەستگیر کراون ، زیاد لە ٣٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەکدار چواردەوری ئۆفیسی سەرۆکی جولانەوەی نەوەی نوێیان داوە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، نەوەی نوێ پاراستنی گیانی سەرۆک و سەرکردایەتی و پەرلەمانتارانی جوڵانەوەکە دەخاتە ئوستۆی دەسەڵات و ھەموو کونسولخانەکان و باڵوێزی وڵاتان و نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگادار کراونەتەوە.
بریاربوو دوێنێ شەممە نەوەی نوێ رابه‌رایه‌تى خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى بکات، به‌ڵام رێگرى لێکراو له‌به‌شێکى زۆرى ناوچه‌کانى هه‌رێم رێگه‌یان نه‌دا خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن.