ئاب 12, 2022 13:41 Asia/Tehran
  • قوباد تاڵەبان:نەوت و گاز لە داھاتوودا نامێنێت و ئەوکات زیاتر پێویستمان بەداهێنانی تەکنەلۆژیا دەبێت

قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە ئاھەنگی بەخشینی بڕوانامەى رێزلێنان بەبەشداربووانی فیستڤاڵی تێک فێست رایگەیاند: "نەوت و گاز هەمیشەیی نیە و رەنگە لە داھاتوودا نەمێنێت ئەوکات زیاتر پێویستمان بەداهێنانی تەکنەلۆژیا دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، ئاھەنگی بەخشینی بڕوانامەى رێزلێنان بەبەشداربووانی فیستڤاڵی تێک فێست کە ڕۆژی پێنج شەممە لەلایەن رێکخراوی پەرەپێدانی بیری نوێ وبەشی گەنجانی نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران لە شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستانی عێراق  بەرێوەچوو ، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: کاتێک باسی داهێنانی تەکنەلۆژیا دەکەین بیرمان دەچێ بەلاى وڵاتە پێشکەوتوەکان، بەڵام ئێوە ئەوەتان رەتکردووەتەوە و سەلماندووتانە کەگەنجەکانی خۆمان، کوڕان و کچانی کوردستان دەتوانن داهێنەربن.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەرفەتێکمان بۆ رەخساوە کە ببینە ناوەندێک بۆ داهێنانی تەکنەلۆژیا بۆ کوردستان و عێراق و ناوچەکە، چونکە کۆمەڵگایەکی گەنج و توانایەکی مرۆڤیی بەهێزمان هەیە و بەلاى کەمەوە دەتوانین ببینە ناوەندێک بۆ داهێنانی تەکنەلۆژیا لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیرانی ھەرێمی کوردستان جەختی کردەوە کە بازارى کوردستان بازارێکی فراوانە و دەرفەتێکی گەورەیان لەبەردەستدایە، چونکە تەکنەلۆژیا رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە دروستکردنی ئابورییەکی بەهێز لەکوردستان، بۆ ئەمەش هاوکارتان دەبین و هانی کۆمپانیا گەورەکان دەدەین تا پشتیوانتان بن.

جێگری سەرۆک وەزیران بەبەشداربوانی تێک فێستى راگەیاند:داهێنانەکانتان رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لەبەهێزکردنی کەرتى تایبەت و زیادکردنی هەلى کار چونکە دەزانین نەوت و گاز هەمیشەیی نیە و رەنگە لە داھاتوودا نەمێنێت ئەوکات زیاتر پێویستمان بەداهێنانی تەکنەلۆژیا دەبێت.

هاوکات ئاماژەى بەکاریگەریی گۆرانکارییەکانی کەشوهەوا و ژینگە کرد و وتی: "کاتێک کەدەڵێین دەمانەوێ کوردستان سەوز بکەینەوە خۆمان لەبەردەم ھەڕەشەیەکی گەورەدا دەبینینەوە کە وشکەساڵییە و دەشزانین کەناتوانین بەسیاسەتی کۆن تێى پەڕێنین و پێویستمان بەداهێنانە لەبواری ئاودێرى و بیرۆکەی نوێ بەپشتیوانیی تەکنەلۆژیا.

سەرپەیڤ