دیداری سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان دا
دکتۆر «مه‌هدی شوشته‌ری» سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانیی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ «سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین» ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتوی ئیسلامیی کوردستان دیداری کرد‌و لە دیدارەکەش دا ھەردووک لا جەختیان کردەوە له‌سه‌ر پێویستیی چاره‌سه‌رکرانی قه‌یرانی عێراق له ڕێگای دیالۆگی نیشتیمانییەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر،دکتۆر «مه‌هدی شوشته‌ری» سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانیی ھەرێمی کوردستان پاش نیوه‌ڕۆی دووشه‌مه 15ی ئابی 2022ی زایینی له باره‌گای یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان له‌گه‌ڵ مامۆستا «سەڵاحەدین بەهائەدین» ئه‌مینداری گشتی ئه‌و حیزبه کۆبووه‌وه.
له دیدارەکەدا لەباره‌ی گۆڕانکاریه سیاسیه‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و گۆڕانکاریه‌کانی ناوچه‌که و چه‌ندین بابه‌تی جێی سه‌رنجی هەردووک لا باس و وتووێژ کرا.
هه‌ردوولا ھەروەھا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستیی چاره‌سه‌رکرانی قه‌یرانی عێراق له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری وڵات و له ڕێی ئه‌نجامدانی دیالۆگی نیشتیمانی له نێوان ته‌واوی ره‌وت و حیزبه سیاسیه‌کانی عێراقدا کرده‌وه.
مامۆستا«سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین» ھەر لە دیدارەکەدا ڕایگه‌یاند: کێشه‌کانی عێراق پێویستیان به گفتوگۆی نیشتمانیانه هه‌یه، چاره‌سه‌رنه‌کردنیشیان زیانی له‌سه‌رجه‌م پێکهاته و نه‌ته‌وه‌کان داوه.
جەختی لەوەش کردەوە،ئه‌و کێشانه‌ی که ئێستا ڕوبه‌ڕوی عێراق بوونه‌ته‌وه، هۆکاری په‌کخرانی چالاکییەکانی په‌رله‌مان و ڕاوه‌ستانی گفتوگۆکانن.
له‌به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا، ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتو جه‌ختی کرده‌وه، چاره‌سه‌رنه‌بوونی کێشه‌و گرفته‌کانی عێراق و گه‌وره‌بوونیان له به‌رژه‌وه‌ندیی هیچ که‌س و لایه‌نێک نیه‌و سه‌رجه‌م پێکهاته‌و نه‌ته‌وه‌کانیش پێکه‌وه زیانیان به‌رده‌که‌وێت، بۆیه گرینگه هه‌مولایه‌ک هه‌وڵی هێورکردنه‌وه‌ی دۆخه‌که بده‌ن له چوارچێوه‌ی گفتوگۆیه‌کی نیشتیمانیانه‌دا.
لای خۆشیه‌وه، سه‌رکونسڵی کۆماری ئیسشلامیی ئێران وێڕای ستایشی ھەوڵی ئه‌مینداری گشتی و سه‌رکردایه‌تیی یه‌کگرتو بۆ چاره‌سه‌ریی کێشەکان وتیشی: کێشه‌کانی به‌غدا، کێشه‌ی هه‌مو پێکهاته‌کانی عێراقه به‌بێ جیاوازی، پێویسته کورد ڕۆڵی ئه‌رێنی له چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه‌دا ببینێت.
دکتۆر «مەھدی شوشتەری» جەختی لەوەش کردەوە، وا ھەڵدەگرێ کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌پێی ده‌ستور گفتوگۆیان له‌سه‌ر بکرێت و چاره‌سه‌ر بکرێن.