دەستگیرکردنی ١٧ تیرۆریستی داعش لە شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستان
ئاسایشتی نێوخۆیی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی 17 تیرۆریستی داعشی لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای سلێمانیی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی «ڕووداو»، بە گێڕانەوە لە بەڕێوەبەری ئاسایشی نێوخۆیی سلێمانی ، لە ناوچەکانی سلێمانی، چەمچەماڵ، تەکیە و باریکە ١٧ تیرۆریستی داعش لەلایەن هێزەکانی ئاسایشتەوە قۆڵبەست کراون .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ٧ کەس لەو تیرۆریستانە لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە پەرە بە چالاکییە تیرۆریستییەکانی داعشیان دەدا.
ئەم بەرپرسە ئاسایشتییەی هەرێمی کوردستانی ئەوەشی وتووە کە: تیرۆریستانی داعش پلانیان دانابوو چەندین ئەفسەر و فەرماندەی باڵای هێزەکانی پێشمەرگە و هەروەها کۆمەڵێک کەسایەتیی ئایینی تیرۆر کەن و ژمارەیەک بارەگای یەکێتیی نیشتیمانی بتەقێننەوە.
بە وتەی ئەم بەرپرسە ئاسایشتییە، ئەم تیرۆریستانە لە پێکدادانەکەی 14ی ئابی 2022 ی بازاڕی سلێمانی لەگەڵ هێزە ئاسایشتییەکاندا رۆڵیان هەبووە.
ھێزە سەربازی و ئاسایشتییەکانی عێراق تا ئێستاش لە ھەوڵی پاککردنەوەی بە تەواویی ئەو ناوچانەن کە بەرماوەکانی تیرۆریستانی داعشیان تیادا ماوە.