لیوایەک لە سنووری نێوان ھەرێمی کورستان و تورکیا جێگیر دەکرێت
وه‌زارتی به‌رگریی عێراق بڕی ٧٠ ملیارد دینار ته‌رخان ده‌کات بۆ دامەزراندنی لیوایه‌کی نوێی سه‌ربازی بە مەبەستی جێگیرکردنی له سنووری نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە یه‌کی ئه‌یلوول، «جومعه عیناد» وه‌زیری به‌رگریی عێراق، به ئاژانسی هه‌واڵدەریی عێراقی راگه‌یاندووه، بڕێک پاره بۆ سەرکردایەتیی ناوچه‌که ته‌رخان کراوه که باره‌گاکه‌ی له هه‌ولێره و نزیکه‌ی ٧٢ ملیارد دیناره.
وەزیری بەرگریی عێراق جەختی لەوەش کردەوە کە،، ئامانج لەم ھەنگاوە ته‌رخانکردنی ئه‌و پاره‌یه، دامه‌زراندنی سه‌ربازی نوێی سنووره له چوارچێوه‌ی لیوایه‌ک که له سنووره‌کانی تورکیا جێگیر ده‌کرێت، چه‌ندان ئۆتۆمبێل و که‌ره‌سته و پێداویستی سه‌ربازیشیان بۆ دابین کراوه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کاریگه‌رییه‌کانی په‌که‌که،بەم پێیە لە ئێستادا یه‌ک سه‌ربازی فیدراڵی له هه‌رێمی کوردستاندا نییه.
له‌باره‌ی دامه‌زراندن له ڕیزه‌کانی سوپای عێراقیش، وه‌زیری به‌رگریی وتی: پلانێک هه‌یه بۆ کردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆبه‌خشی و دابینکردنی سیستمی ئاسایشت به ھۆی چینی لاو‌و گه‌نجەوە، به‌ڵام ته‌رخانکردنی دارایی له بودجه‌دا ڕێگری له‌وه ده‌کات، پلانمان هه‌یه ساڵانه نزیکه‌ی ٢٠ هه‌زار که‌س دابمه‌زرێنین ئه‌گه‌ر پاره‌ی پێویست له به‌رده‌ستدا بێت.