پارێزگارەکانی کوردستان و هەڵەبجە لەسەر گەشەی پێوەندی فەرهەنگی و ئابووری جەختیان کردەوە
پارێزگاری کوردستان لە سەفەر بۆ هەرێمی کوردستان و دیدار لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە، لەسەر ئامادەیی بۆ گەشەی پێوەندی فەرهەنگی و ئابووری لەگەڵ لایەنی هەرێم، جەختی کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشا کە بە مەبەستی لێکدانەوەی ژێرخانەکان و ئەنجامی هاوئاهەنگی بۆ هاتوچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین لە سنووری باشماخەوە، چووەتە هەرێمی کوردستان، ڕۆژی شەممە گەییشتە هەڵەبجە و لەگەڵ پارێزگای ئەو پارێزگایە دیدار و گفتوگۆی کرد.
پارێزگاری کوردستان بە ئاماژە بە هاوبەشییە فەرهەنگییەکانی نێوان خەڵکی پارێزگای کوردستان و هەرێمی کوردستان لەسەر گەشەی پێوەندی ئابووری و فەرهەنگی جەختی کرد.
زارعی کووشا وێرای ئاماژە بە لێکدانەوە تەکنیکییەکان و سەردانەکان بۆ کردنەوەی بازاڕچەی "ملەخۆرد" و گەشەی چالاکیی ئابووریی و بازرگانیی لەو ناوچەیە، گوتی: کردنەوەی بازاڕچەی سنووری گەشەی پێوەندی بازرگانی بەدواوە دەبێت.
ناوبراو ئاماژەی کردە هاتوچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین بۆ یەکەم جار لە سنووری باشماخەوە و ئەم رووداوەی بە هۆکاری گرینگی گەشە و قووڵ کردنەوەی پێوەندی نێوان پارێزگای کوردستان و هەرێم وەسف کرد.
ئازاد تەوفیق پارێزگاری هەڵەبجەش لەو دیدارەدا ئامادەیی خۆیانی بۆ کردنەوەی بازارچەی سنووری ملەخورد راگەیاند .