یەکێتیی ئەورووپا: پێویستە لە نزیکترین کات دا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت
دوو گه‌وره به‌رپرسی یه‌کێتی ئەورووپا له عێراق رایانگه‌یاند پێویستە لە نزیکترین کات دا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت و دەبێت هەرێمی کوردستان لە پاراستنی ماف و ئازادییە گشتییەکان پێشەنگ بێت.
ڕێواز فائق، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان، پێشوازیی لە ڤیل ڤارجۆلا، باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق و ئاندەرس ویبێرگ، سەرۆکی نوێی ڕاوێژکاریی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق و جانی کایلا هەراکا، ڕاوێژکاری یەکەمی ستراتیژی لە هەماهەنگیی چاکسازیی کەرتی ئاسایش کرد.
له دیدارێکی نێوانیاندا باس له دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و ئاڵنگارییه‌کانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق به گشتی کرا و هەروەها دواین به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونى دۆخی سیاسیی هه‌رێمی کوردستان و گفتوگۆى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی په‌رله‌مانی کوردستان تاووتوێ کرا و ڤیل ڤارجۆلا، باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند: "پێویستە لە نزیکترین کات دا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت و دەبێت هەرێمی کوردستان لە پاراستنی ماف و ئازادییە گشتییەکان پێشەنگ بێت".
له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی گفتوگۆکەدا، ڕه‌وشی مافی مرۆڤ و ئازادییە گشتییەکان لە هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا.
چاکسازی لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، بابەتێکی گرنگی دیدارەکە بوو و د. ڕێواز فائق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، سوپاسی شاندی میوانی کرد بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری لە چاکسازی لە کەرتی ئاسایش و پۆلیس لە هەرێمی کوردستان و داواشى له باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کرد پشتیوانی له به‌ره‌وپێشبردنی دامه‌زراوه‌کانی هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن و چاودێریی وردی ڕەوشی ماف و ئازادییە گشتییەکان بن.