پارێزگاری سلێمانی دوێنێ لە دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ پێشوازیی لە ئەحمەدی وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێران و شاندەکەی یاوەری کرد
وەزیری نێوخۆی ئێران بە یاوەریی شاندێک سەردانی دەروازەی سنووری باشماخی کرد و لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی کۆبووەوە.
«هەڤاڵ ئەبووبەکر»، پارێزگاری سلێمانی راگەیاند که دوێنێ لە دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ پێشوازیی لە «ئەحمەدی وەحیدی» وەزیری نێوخۆی ئێران و شاندەکەی یاوەری کردووە کە پێکهاتبوون لە د. ئیسماعیل زارعی کوشا، پارێزگاری کوردستان، شیوا قاسمی پوور، نوێنەری شارەکانی مەریوان و سەوڵاوا لە مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران و چەند بەرپرسێکی دیکە.
لەبارەی ئامانجی سەردانی شاندەکەی ئێران، پارێزگاری سلێمانی وتی: بۆ بەسەرکردنەوەی زیارەتکارانی ئێران و هاوئاهەنگی لەمەڕ پێشوازی لە زیارەتکاران سەردانی دەروازەی باشماخیان کردبوو.
«هەڤاڵ ئەبووبەکر» ئاماژەی بەوەش کرد، شاندەکە لە سەردانێکی مەیدانیدا زیارەتکاران و بەشە جیاجیاکانی پێشوازی و بەڕێکردنیانی بەسەرکردەوە و «ئەحمەدی وەحیدی» سوپاسی سەرپەرشتیار، بەڕێوەبەر و فەرمانگەکانی دەروازەی سنووری باشماخ، پارێزگاری سلێمانی، حکومەتی خۆجێیی پارێزگای سلێمانی، وەزارەتی نێوخۆ و حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ پێشوازیکردن لە زیارەتکاران و هەواهەنگی بەردەوامیان لەگەڵ پارێزگای کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەدا.