کۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرژی ھەرێمی کوردستان بەجێ دێڵێ
کۆمپانیای «تۆتاڵ ئینێرژی»ی فەڕه‌نسی، ده‌ستبه‌رداربوونی له بواری به‌رهه‌مهێنان له نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان راگه‌یاند و کۆی پشکه‌کانی که 18%ی کێڵگه‌ی نه‌وتی «سه‌رسه‌نگ»ـه له‌سنوری پارێزگای دهۆک فرۆشته‌وه و پابه‌ندبوونیشی به‌کارکردن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق دوپات کرده‌وه.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی خەندان، کۆمپانیای «تۆتاڵ ئینێرژی» له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا جەختی لەوە کردەوە کە، کۆی گشتیی به‌شه‌که‌ی له کێڵگه‌ی نه‌وتی «سه‌رسه‌نگ» که ده‌کاته سەدی ١٨ی پشکه‌کان به بڕی ١٥٥ ملیۆن دۆلار فرۆشتوه به کۆمپانیای «شه‌مێران پترۆلیۆم» کە لەه‌نه‌دا و سویید تۆمارکراوه و گرنگی به گه‌ڕان و به‌رهه‌مهێنان له بواری نه‌وت ده‌دات.
کێڵگه‌ی سه‌رسه‌نگ کە ده‌که‌وێته سنوری پارێزگای دهۆک ،له ساڵی ٢٠١١ دۆزرایه‌وه‌و له‌لایه‌ن کۆمپانیای ئه‌مریکی Hellwood Energy (HKN) به‌ڕێوه‌ده‌برێت، که خاوه‌نی سەدی ٦٢ی کێڵگه‌که‌یه و پشکی حکومه‌تی هه‌رێمیش له‌و کێڵگه‌یه ته‌نها سەدی بیستە، کۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجیش له ساڵی ٢٠٢١ه‌وه ڕۆژانه سێ هه‌زار و ٥٠٠ به‌رمیل نه‌وتی له‌و کێڵگه‌یه به‌رهه‌مهێناوه.
مانگی حوزه‌یرانی ٢٠٢١ حکومه‌تی عێراق و کۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرژیی فەڕه‌نسی به‌به‌های ٢٧ ملیار دۆلار گرێبه‌ستێکیان له‌بواری وه‌به‌رهێنان له‌که‌رتی گاز، نه‌وت و به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با له‌رێگه‌ی وزه‌ی خۆر واژۆ کرد، رێککه‌وتنه‌که هاوکاریی عێراق ده‌کات له‌چاره‌سه‌ریی کێشه‌ی وزه و که‌مکردنه‌وه‌ی پشت به‌ستن به‌و وزه‌یه‌ی که‌دۆستی ژینگه نیه.
له ئێستادا کۆمپانیای تۆتال ئینێرژی خاوه‌نی لە سەدا بیست و دوو پۆینت پێنجی کێڵگه‌ی نه‌وتی «حه‌لفا»یه، که له ساڵی٢٠٢٠دا ڕۆژانه نزیکه‌ی ٢٠ هه‌زار به‌رمیل له پشکه‌کانی تۆتال ئینێرژیی به‌رهه‌مهێناوه.
کۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرژی له ساڵی ١٩٢٠ه‌وه به دۆزینه‌وه‌ی کێڵگه‌ی نه‌وتی که‌رکوک ده‌ستی به کاره‌کانی له عێراق کردوه، کۆمپانیاکه له بواری هه‌مه‌جۆریی وزه‌دا کارده‌کات و ده‌یخاته بازاڕه‌کانی جیهانه‌وه.