پارتی و یەکیەتی تا ئێستا لەسەر کاندیدی سەرۆک کۆماریی رێکنەکەوتوون
وته‌بێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایده‌گه‌یێنێت، پارتی و یه‌کێتی تا ئێستا له‌باره‌ی یه‌ک کاندیدی هاوبه‌ش بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق نه‌گه‌یشتووه‌نه‌ته رێککه‌وتن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ـی ئه‌یلوولی 2022، مه‌حموود محه‌ممه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌میانی کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پارتی و یه‌کێتی ئێستا له‌قۆناغی گفتوگۆدان و، تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێککه‌وتنی کۆتایی سه‌باره‌ت به یه‌ک کاندیدی هاوبه‌ش بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق.
ئه‌م لێدوانه‌ی وته‌بێژی پارتی له کاتێکدایه، رۆژی سێشه‌ممه 19ـی ئه‌یلوولی 2022، عه‌لی حوسێن، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاند، پارتی پێشتر تێبینی له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆک کۆماره‌وه هه‌بووه، چونکه پێی وایه ئه‌و پۆسته سیادییه پێویسته بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی کوردستان سوودی هه‌بێت، هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا هه‌بێت، به‌ڵام ئێستا هه‌ردوولایه‌نی پارتی و یه‌کێتی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی ده‌بێت بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم و ره‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کان به‌یه‌ک کاندیدی هاوبه‌ش بچنه به‌غدا.