سەعدی ئەحمەد پیرە: نەمبیستووە پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمارەتی پێکەوە رێککەوتبن
«سەعدی ئەحمەد پیرە» رایگەیاند کە تائێستا نەمبیستووە لەنێوان پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمارەتی رێککەوتنێک کرابێت و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە،ئاشکرایە کە ھەردووک لایەنەکە خەنیمی یەکترن، بەڵام دیارە دووژمنی یەکتر نین.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو «سەعدی ئەحمەد پیرە» ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەواناندا سەبارەت بە رێککەوتنی پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمارەتی رایگەیاند: ھەتا ئەم ساتە نەیبیستووە لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمارەتی رێککەوتنێک کرابێت.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد؛ ئێمە لەگەڵ پارتی خەنیمی یەکترین و ئەوە شتێکی ئاشکرایە ،بەڵام دووژمنی یەکتر نین، ھەربۆیە هیچ ڕێگایەکی دیکەمان نییە بێجگە لە یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان و پێکەوە گونجان.
سەبارەت بە رێککەوتنی نێوان پارتی، یەکێتی، باڵی سوننە و چوارچێوەی هەماهەنگی و لایەنەکانی دیکەش، «سەعدی ئەحمەد پیرە» ئەوەی خستەڕوو کە، ئەو رێککەوتنە لە ئەنجامی ئەو گفتوگۆیانەدا بوو کە دوای چلەی ئیمامی حسەین(ع) دەستیان پێکرد کە پێیان گوت دیالۆگی نیشتمانی.