یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان دەکشێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i412025-یەکگرتووی_ئیسلامی_لە_پەرلەمانی_کوردستان_دەکشێتەوە
سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی عێراق بڕیاری داوە لەبەر درێژکرانەوەی نایاسایی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان لێی بکشێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 12, 2022 16:58 Asia/Tehran
  • یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان دەکشێتەوە

سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی عێراق بڕیاری داوە لەبەر درێژکرانەوەی نایاسایی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان لێی بکشێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی عێراق لەبەر درێژکرانەوەی نایاسایی  تەمەنی پەرلەمان بڕیاری کشانەوەی لە پەرلەمان داوە.

لەو راگەیاندنێکدا کە دوای کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی ئەم لایەنە  بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: ڕۆژی چوارشەممە ١٢-١٠-٢٠٢٢، ئەنجوومەنی سەکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، بە سەرپەرشتیی «هادی عەلی» سەرۆکی ئەنجوومەن و ئامادەبوونی مامۆستا «سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین» ئەمینداری گشتی، کۆبونەوەیەکی نائاسایی گرێداو لە کۆبونەوەکەدا پرسی وەرگرتنی هەڵوێست لە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان بە شێوەیەکی نایاسایی تاووتوێ کرد.

لە راگەیاندنەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بڕیاری دا کە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە بەرواری ٦/١١/٢٠٢٢ بەدواوە ـ کە ماوەی یاسایی پەرلەمان تەواو دەبێت- لە پەرلەمانی کوردستان بکشێنەوە.