کاربەدەستێکی هەرێمی کوردستانی عێراق هەڵوەشانەوەی ڤیزەی گەشت کردن بۆ ئێرانی راگەیاند
بهڕێوهبهری گشتیی پهیوهندییهکانی ههرێمی کوردستانی عێراق ههڵوهشانهوهی ڤیزەی گەشت کردن بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێرانی راگهیاند.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "شەفەق نیوز"، "عەبدوڵڵا ئاکرێیی"، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق، ڕۆژی شەممە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: دانیشتوانی هەرێم دەتوانن بەبێ ڤیزە گەشتی ئێران بکەن .
«ئاکرێیی»وتیشی: بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ڤیزەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سبەینێ یەکشەممەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و هاووڵاتیان دەتوانن بەبێ ڤیزە گەشت بکەن بۆ ئێران.
ئەم کاربەدەستەی کوردستانی عێراق ئاماژەی بەوەش دا کە "ئەم بڕیارە لە نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و لایەنی ئێرانی رێککەوتنی لەسەر کراوەو ئینجا راشیگەیاند کە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەتوانن لە رێگەی هەموو دەروازە سنوورییەکانەوە بەس بە ھەڵگرتنی پاساپۆرت و بەبێ وەرگرتنی ڤیزە گەشتی ئێران بکەن و بۆ ماوەی یەک مانگ لەوێ بمێنەرەوە.
پێشتریش سەرپەرشتی قایمقامەتیی قەسری شیرین ، باسی هەڵوەشانەوەی ڤیزەی بۆ ھاتوچۆی گەشتیارانی عێراقی و ئێرانیی کردبوو لە سنووری فەرمیی «پەروێزخان»ی ئەم شارەوە.