هێرشی فڕۆکەشەڕکەرەکانی تورکیا بۆ سەر چیای دهۆک لە باکووری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i412299-هێرشی_فڕۆکەشەڕکەرەکانی_تورکیا_بۆ_سەر_چیای_دهۆک_لە_باکووری_عێراق
فڕۆکەشەڕکەرەکانی تورکیا بە هێرشێکی ئاسمانی زنجیرە چیای مەتینایان کردە ئامانج.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 24, 2022 07:26 Asia/Tehran
  • هێرشی فڕۆکەشەڕکەرەکانی تورکیا بۆ سەر چیای دهۆک لە باکووری عێراق

فڕۆکەشەڕکەرەکانی تورکیا بە هێرشێکی ئاسمانی زنجیرە چیای مەتینایان کردە ئامانج.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئیرنا، ڕۆژی یەکشەممە، فڕۆکەشەڕکەرەکانی تورکیا چەند مووشەکێکیان ناوە زنجیرە چیای مەتیناو گوندی گورز لە ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی ئامێدیی  پارێزگای دهۆک لە باکوری عێراق.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە تا ئێستا هیچ هەواڵێک بڵاونەکراوەتەوە سەبارەت بە زیانە شیمانەییەکانی ئەم هێرشە مووشەکییە.

ئێوارەی ڕۆژی شەممەش ھەر فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەکانی پارێزگای هەولێریان کردە ئامانج.

حکومه‌تی عێراق هێرشه‌کانی تورکیای به‌ نموونه‌ی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر خاکی عێراق ناوبردووەو داوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئانکارا له‌ باکووری عێراقی کردووە.