«یوسف محهمهد»یش سکاڵای تۆمار کرد
«یوسف محهمهد» سهرۆکی پێشوی پهرلهمانی کوردستان رایگهیاند، ئەمڕۆ لە دژی درێژکردنەوەی ناشەرعیی پەرلەمان و دەسەڵاتەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان، لە دادگای باڵای فیدڕاڵی سکاڵای تۆمارکردووه.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «یوسف محهمهد» ئهمڕۆ دوشهممه له راگهیهندراوێکدا جەختی لەوە کردەوە کە، پاش ئەوەی دوێنێ 6-11 لە سایتی وەقایعی کوردستان، یاسای بەردەوامبونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان - عێراق ژمارە 12ی ساڵی 2022 بڵاوکرایەوە، ئەمڕۆ 7-11-2022 لە دادگای باڵای فیدراڵی داوایەکمان تۆمارکرد بە ژمارە (248/ فیدڕاڵی/ 2022) بۆ تانەدان لە دەستوری بوونی دەرکردنی ئەو یاسایە و، ناشەرعی و نادەستوری بوونی درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی دەسەڵاتەکانی ھەرێم بێ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پاک و بێگەرد.
ئاماژهی بهوهش کردووه: پێشتریش چەند جارێک ئاماژەمان بەوەداوە کە هەڵبژاردن وەک گرێبەستی نێوان دەنگدەرو هەڵبژێردراو مەرجدارە بەوکاتەی بۆی دیاریکراوە و بەو بەڵێنانەی هەڵبژێردراو داویەتی بە دەنگدەر کە لەو ماوەیەدا کاربکات بۆ بەدی هێنانیان، هەر بۆیەش لە دوای تەواوبوونی ماوەی یاسایی ئەنجومەن و پۆستە هەڵبژێردراوەکان، شەرعییەت لە دەست دەدەن و درێژکردنەوەیان ناشەرعییە و دژی بنەما جێگیرەکانی دیموکراسییە".
« یوسف محهمهد» ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە: لە دوێنێ 6-11ەوە دەسەڵاتەکانی ھەرێمی کوردستان شەرعییەتیان لەدەستداوە و لە ھەمان کاتیش دا بە ھەڵبژاردنی پڕ ساختەکاری و بێ بێلایەن کردنی ھێزی چەکدار و ئەمنی، شەرعییەتیان بۆ ناگەڕێتەوە.