«بارزانی» لە پەیامێکدا کریسمەسی پیرۆز کرد
«نێچیرڤان بارزانی» سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له په‌یامێکدا کریسمەسی لە کریستیانەکانی ھەموو جیھان و بە تایبەت عێراق بە ھەرێمی کوردستانیشەوە پیرۆز کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی سەربە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، «نێچیرڤان بارزانی» سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له په‌یامێکدا کریسمەسی لە کریستیانەکانی ھەموو جیھان و بە تایبەت عێراق بە ھەرێمی کوردستانیشەوە پیرۆز کرد‌و ڕایگەیاند: دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که هه‌رێمی کوردستان وه‌ک هه‌میشه به لانه و سه‌رزه‌وینی فره‌یی و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه دەمێنێتەوە.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له په‌یامەکەی دا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، یادی کریسمەس، جه‌ژنی له‌دایکبوونی حه‌زره‌تی عیسای مه‌سیح، به گه‌رمی له هه‌موو خوشک و برایانی مه‌سیحی له کوردستان، عێراق و ته‌واوی دنیا پیرۆز ده‌که‌م، هیوای جه‌ژنێکی پڕ له شادی و کامه‌رانییان بۆ ده‌خوازم. هیوادارم جه‌ژن له که‌ش و دۆخێکی ئارام‌دا بکه‌نه‌وه و پشوویه‌کی خۆش به‌سه‌ر به‌رن.
«بارزانی» ھەروەھا وتووشیەتی: «له‌م جه‌ژنه پیرۆزه‌دا دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که هه‌رێمی کوردستان وه‌ک هه‌میشه به لانه و سه‌رزه‌وینی فره‌یی و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و یه‌کتر قبووڵکردن و لێبورده‌یی و ته‌بایی له نێوان هه‌موو پێکهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیدا ده‌مێنێته‌وه.
«بارزانی» سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕاشیگەیاندووە: له‌گه‌ڵ خوشک و برایانی مه‌سیحیمان و ته‌واوی پێکهاته‌کان، پێکه‌وه کار ده‌که‌ین بۆ بنیاتنانی ئێسته و داهاتوویه‌کی باشتر بۆ نه‌وه‌کانمان، بۆ وڵاتێک که ماف و ئازادی بۆ هه‌موو هاووڵاتییانی له هه‌ر ئایین و نه‌ته‌وه‌یه‌ک بن، بپارێزێت.