مەسرور مەسعود بارزانی: کێشەی نەوت لەگەڵ بەغدا بەم نزیکانە یەکلایی دەبێتەوە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛ هەوڵ دەدات لە زووترین کاتدا بە دەرکردنی یاسایەکی نوێ ناکۆکی لەمێژینەی نێوان حکومەتی بەغدا و هەرێمی کوردستانی عێراق لەسەر داهاتی نەوت چارەسەر بکات.
ناکۆکی نێوان هەولێر و بەغدا ساڵی ڕابردوو دوای ئەوەی دادگای فیدراڵی عێراق لە مانگی فڤریە دا ڕایگەیاند: بە پێیر یاسای بنەڕەتی کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان نایاساییە،سەری هەڵدا،.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ڕۆیتەرز ڕۆژی چوارشەممە؛ «مەسرور مەسعود بارزانی»، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ «محەمەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: لە ئێستادا حکومەتی ناوەندی بەنیازە بڕیارەکانی دادگا بۆ کۆنترۆڵکردنی داهاتی نەوت و غازی ھەرێمی کوردستان ھەڵپەسێرێت.
«مەسرور مەسعود بارزانی» بە ئاماژەدان بەوەی؛ ئەوەی لەسەری ڕێککەوتووین ئەوەیە کە فشارەکان لەسەر حکومەتی کوردستانی عێراق لاببەین و چاوەڕێی پەسەندکردنی یاسای هایدرۆکاربۆن بکەین، وتیشی: ئێمە بۆ پەسەندکردنی یاسای هایدرۆکاربۆن شەش مانگمان لە بەرچاو گرتبوو کە ھیودارم ھەرچی خێراتر ئەنجامی بدەین، ئەم هاوکارییە دواجار لە بەڵگەنامەی بودجەی عێراقدا شێوازی فەرمی بە خۆیەوە دەگرێت.
ڕێککەوتنی خەرجکردنی بەردەوامی بودجە لە سەرچاوەی بەغداوە دەتوانێت هاوکاریی دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات بۆ چارەسەرکردنی دواکەوتنی پارەدان بە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت کە لەم هەرێمەدا کاردەکەن و ھەروەھا کێشەی موچەی کارمەندانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش چارەسەر بکات .