کانونی دوھەم 25, 2023 17:41 Asia/Tehran
  • ڕێواز فائق: بە بێ ڕەچاو کردنی ڕوانگەی نیشتیمانی سەرکەوتن بۆ ھیچ لایەنێک مسۆگەر نابێت

سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ھەرێمی کوردستانی عێراق لە دیدار لەگەڵ کونسوڵی گشتیی نوێی بریتانیا له‌ هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند: بە بێ ڕەچاو کردنی ڕوانگەی نیشتیمانی سەرکەوتن بۆ ھیچ لایەنێک مسۆگەر نابێت.

«ڕێواز فائق» سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ کونسوڵی گشتیی نوێی بریتانیا له‌ هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند، هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و کاراکردنه‌وه‌ی کۆمیسیۆن به‌بێ سازشکردن بۆ یه‌کتری و ڕوانگەی  نیشتمانی، نابێتە ھۆی سەرکەوتنی هیچ لایه‌نێک.

راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕایگەیاند: «ڕێواز فائق» سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان، لە دیدار لەگەڵ «ڕۆزی که‌یڤ» کونسوڵی گشتیی نوێی بریتانیا له‌ هه‌رێمی کوردستان ، وێڕای ئاماژە کردن بە دۆخی سیاسیی هه‌رێمی کوردستان و عێراق، هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی کوردستان و جیاوازی بۆچونی لایەنەکان لەسەر پرۆسەکەی ڕوون کردەوەو وتیشی: هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و کاراکردنه‌وه‌ی کۆمیسیۆن به‌بێ سازشکردن بۆ یه‌کتری و ڕەچاو کردنی ڕوانگەی نیشتمانی نابێتە ھۆی سەرکەوتنی هیچ لایه‌نێک.

لای خۆیه‌وه‌ «ڕۆزی که‌یڤ»، کونسوڵی گشتیی بریتانیا له‌ هه‌رێمی کوردستانیش، سوپاسگوزاریی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان کرد بۆ پێشوازی لێکردنی و له‌ کۆتایی دیداره‌که‌شدا، هه‌ردولا به‌ بایه‌خه‌وه‌ جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌ مێژوییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و بریتانیا کردەوە.

سەرپەیڤ