کانونی دوھەم 26, 2023 20:09 Asia/Tehran
  • سەرچاوە کوردییەکان: تورکیا لە 12 بنکەی خۆی لە عێراق کشایەوە

سەرچاوه سەربازی و ناوخۆییەکانی کوردستانی عێراق ڕایانگەیاندووه ؛ تورکیا ژمارەیەکی زۆر لە بنکەکانی لە باکووری عێراق چۆڵ کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی کەناڵی ڕووداو، سەرچاوە سەربازی و ناوخۆییەکان لە ھەرێمی کوردستانی عێراق ڕایانگەیاندووە؛ بەهۆکارێکی نادیار، لەشکریانی تورکیا ١٢ بنکەی سەربازییان لە باکووری عێراق بە تایبەت پارێزگای دهۆک بەجێهێشتووەو لە چەند مانگێک لەمەوبەرەوە چالاکییەکانیان لەو ناوچانە بەشێوەیەکی بەرچاو کەم کردووەتەوە.

سەرباری ئەمەش بەپێی ھەر ئەو سەرچاوانە، کشانەوەی سوپای تورکیا دوای کەمبوونەوەی چالاکیی چەکدارانی پەکەکە لە ناوچەکانی باکوری عێراق ئەنجامی گرتووە.

مێژووی هاتنە ناوەوەی سوپای تورکیا بۆ باکوری عێراق دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٢و ڕێککەوتنی ئەم دوو وڵاتە. به پێی ئه م ڕێککەوتنەش ، تورکیا تا قوڵایی ٢٠ کیلۆمەتر ڕێگای پێدراوه بچێته نێو باکووری عێراقەوە؛ تورکیا تا ئێستاش بە بیانووی ئەم ڕێککەوتنە هەوڵی ڕەوایەتی بەخشین بە بوونی لەشکریانی لە عێراق دەدات، بەڵام بە وتەی بەرپرسانی عێراقی ئەم ڕێککەوتنە بۆ ماوەی ساڵێک بووە و هەرگیز درێژ نەکراوەتەوە.

سەرپەیڤ