دەستگیرکرانی چەند سەرکردەیەکی دیاری داعش لە سلێمانی
سەرچاوە عێراقییەکان هەواڵی دەستگیرکردنی چەند سەرکردەیەکی تاقمی تیرۆریستی داعشیان لە شاری سلێمانی ڕاگەیاند.
بەرماوەکانی داعش تا ئێستاش لە ناوچەکانی بەغدا، سەلاحەدین، دیالە، کەرکوک، نەینەوا و ئەنبار چالاکن.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی پێگەی هەواڵدەریی ڕووداو، سەرچاوە ئەمنییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق باسی دەستگیرکرانی 7 کەسی بەرپەیگەڕیان کردووە لەوانە 3 سەرکردەی دیاری ئەم تاقمە لە شاری سلێمانی .
بەپێی ئەم ڕاپۆرته ، ئەو کەسانە لە کاتی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئاسایش و دوای دەرکردنی فەرمانی دادوەری بۆ دەستگیرکردنیان لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکراون.
هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەمەبەستی دڵنیابوون لە سەرھەڵنەدانەوەی تاقمی تیرۆریستی داعش و چەکدارە هەڵهاتووەکانی ، بەردەوامن لە گەڕان و پاککردنەوەو ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە لە سەرتاسەری وڵاتدا.