هەناردەکرانی بەرهەمی ئاوژیمەنیی ئێران بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق
سەرۆکی ڕێکخراوی ئاوژیمەنیی ئێران، هەناردەکرانی بەرهەمی ئاوژی مەنیی ئێرانی بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر، «سەیید حسێن حسێنی»سەرۆکی ڕێکخراوی ئاوژی مەنیی ئێران، لە دیدارێکدا لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاوژیمەنیی ھەرێمی کوردستانی عێراق، ڕایگەیاند کە ھەرێمی کوردستانی عێراق پێگەیەکی گرنگی هەیە لە بواری بازرگانیی ئاوژیمەنی و، ئەمساڵی (1401) بەهای هەناردەی ئاوژیمەنی بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق نزیکەی 6 ملیۆن دۆلار مەزەندە کراوە کە پێشبینی دەکرێت بە سەرنجدانی بارستایی ئاوژیمەنیی ئێران ئەم ڕادەیە پەرەش بستێنێ.
حسێنی بە ئاماژە بەوەی کە بڕی بەرهەمی ئاوژیمەنیی ساڵی ڕابردوو گەیشتووەتە ملیۆنێک و 256 هەزار تۆن، وتیشی: ماسی قزل ئالا و ماسیی سارداوەکان هاوتای 220 هەزار تۆن دەبێت و، لە بەشی تونیشدا 275 هەزار تۆن بەرهەممان هەیە ، کە بە قوتو کراوەو هەرێمی کوردستانی عێراق بە یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم بەرھەمە دێتە ئەژمار.
جگە لەوەش، «سیروان سەعید» بەڕێوەبەری ئاوژیمەنیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: هیوادارم تەکنەلۆژیای بەخێوکردن و زاوزێی ئێران بگوازرێتەوە بۆ هەرێمی کوردستانیش و لەم ئاراستەیەش دا کەسانێک ڕەوانەی ئێران بکرێن بۆ ڕاھێنانی بەخێوکردنی ئاوژییەکان.